پەرلەمانتارێک: مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر كراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد شەڕ و ئاڵۆزیی و سەرەڕای ئاستەنگە دارایی و سیاسییەکان بەڵام مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە و دواناکەوێت یان دەستکاری ناکرێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بژاردە لەبەردەستە بۆ زامنكردنی بەردەوامی خەرجکردنی مووچە، یەکێک لە بژاردەکانیش حکومەت دەتوانێت قەرز بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهێنرێت و دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، پەرلەمان و حکومەت پەنا دەبەنەبەر دەرکردنی یاسای نوێی قەرزکردن، تاکە چارەسەریش قەرزکردنە لە بانکە ناوخۆییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “عیراق خاوەن سەرچاوەی دارایی گرنگە، بەڵام پێویستە حکومەت باشتر ئیدارەی ئەم سەرچاوانە بدات، بە تایبەت داهاتی ناوخۆ کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە داراییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان