مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، بڕیاره سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆببێته‌وه و بڕیار له باره‌ى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات.
هه‌فته‌ى رابردوو ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند “لیستى مووچه‌ى مانگى سێ، له‌گه‌ڵ میزان موڕاجه‌عه‌مان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه و ئه‌وه‌ى پێویست و له‌سه‌ر ئێمه بێت كردوومانه و چاوه‌ڕێى هاتنى مووچه ده‌كه‌ین”.
وتیشى “بابه‌تى 120 ملیارى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم باس ناكه‌ین، چونكه به‌غدا خۆشى ئه‌و پاره‌یه‌ى نییه”. به ماناى ئه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌م مانگه ناتوانێت 120 ملیاره بنێرێت بۆ به‌غدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ره‌زامه‌ندیی بدات، ئه‌وه به‌غدا 120 ملیاره‌كه له پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بڕێت و 840 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات بۆ مووچه‌ى مانگى سێ و هه‌رێم ده‌بێت خۆى ئه‌و كورتهێنانه پڕبكاته‌وه.
ع