مەودا میدیا- کوردستان دەلۆیی
ژمارەیەک کارمەندی دیکەی رووسیا، وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهری ئێران بەجێدەهێڵن و بەپێی زانیارییەکان لە رێگەی گەشتی تایبەتەوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکەیان، مۆسکۆ دوای زیاتربوونی هێرشەکانی سەر ئێران و ئەگەری هێرشی قورس بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان ئەو بڕیارەی داوە و “داوای هێورکردنەوەی بارودۆخەکەیش دەکات”.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2026 باڵیۆزخانەی روسیا لە وڵاتی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “175 کارمەندمان لە ئێرانەوە بە رێگەی ئەرمینیادا بۆ وڵاتەکەمان گەڕاندەوە”.
باڵیۆزخانەی روسیا لە وڵاتی ئەرمینیا زانیاریی زیاتری لەبارەی گەڕاندنەوەی کارمەندانی وڵاتەکەی لە ئێرانەوە بۆ روسیا خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە “لە دەستپێکردنی هێڕشەکانەوە بۆ سەر ئێران تائێستا 509 هاوڵاتیی روسیایی گەڕێنراونەتەوە و سوپاسی ئەرمینیا دەکەین بۆ هاوکارییەکانی”.
ک. د