مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم، كێشه‌یه‌كى كاره‌باى چاره‌سه‌ركرد و كێشه‌یه‌كى تر دروستبوو.
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، كێشە تەكنیكیەكەمان چارەسەر كرد بەڵام ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز، لە كێڵگەی كۆرمۆر كارەبای نیشتمانیی كەمبووەتەوە.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆى كێشه تهكنیكییهكهوه كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتییان كوژێندرایه‌وه و زۆرینه‌ى هاوڵاتییان بێ كاره‌با بوون.
كێشه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى غازیش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌باو به‌هۆیه‌وه به‌شێك له هاوڵاتییان بێ كاره‌با ده‌بن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، مانگى ئادارى ئه‌مساڵ به‌هۆى به‌رهه‌منه‌هێنانى غاز، كاره‌باى رووناكى كه‌مبووه‌وه بۆ ماوه‌ى زیاتر له سێ هه‌فته‌و به‌هۆیه‌وه له شه‌و و رۆژێكدا 3 بۆ 5 كاتژمێر كاره‌با ده‌درایه هاوڵاتییان.
ع