مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەگشتیی لەسنووری پارێزگای کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە، گەرمیان کەش سەقامگیرەو زیاتر خۆرەتاوە لەگەڵ بوونی پەڵە هەورو هەوری جیا جیا ئەگەر بارانیش هەبێت ناوچەی زۆر کەم دەگرێتەوەو رێژەکەی زۆر کەم دەبێت وە ئەگەرێکی لاوازە بۆ ئەو سنوورانە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند “لەسنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی ڕاپەین، ئاسمان لەنێوان خۆرەتاو و هەوردا دەبێت بەگشتیی ئەگەری دروستبوونی (هەوری ناوخۆیی local clouds) هەیە کە تاوە باران و هەورە بروسکە دروست دەبێت زیاتر لەکاتە کانی دوانیوەڕۆ تاوەکو مەغریب ئەگەری چڕ بوونەوەی کورت خایەن هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خێرایی با بۆ سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکان بای باشوور چالاک دەبێت لە هەندێ ناوچە خێرایەکەی دەگاتە 40 بۆ 60 کم لە کاتژمێرێکدا پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی رابردوو (2 بۆ 4 )پلە بەرزدەبنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە رۆژی شەممەوە بەهۆی کاریگەری هەوری ناوخۆیی و دواتر حاڵەتێکی نوێ دابارین کە سەرچاوەکەی دەریای سوور و ناوەڕاسته شەپۆلێکی نوێی باران بارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە تاوەکو رۆژی دووشەممەی ناوڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، دواتر ئەگەر هەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە سێشەمەوە ناوەڕاستی هەفتە بەولاوە کەش ئاسایی بێتەوە”.
ب ح