مەودا میدیا-
بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە.
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند” كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق تەنها بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقە”.
وتیشی” یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەنها یەك كاندیدی هەیە كە ئەویش نزار ئامێدییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”بەشی هەرەزۆری پەرلەمانتاران سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەر ئەمڕۆ دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت و ئەو پۆستە یەكلایی بكرێتەوە، چونكە بارودۆخی دارایی و ئەمنی عیراق تادێت خراپتر دەبێت و حكومەتی كاربەڕێكەریش ناتوانێت چارەسەری كێشەكانی وڵات بكات”.
باسی لەوەشكرد” پێویستە چوارچێوەی هەمانگیش لەسەر كەسێك رێكبكەون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەو بابەتەش یەكلایی بكرێتەوە”.
ئ پ