یسرائیل کاتز بەتووندی وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئاشکرایکرد تەلئەبیب بە تووندی و بە بڕیار بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی، باشترە ئەردۆغان بێدەنگ بێت.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەرانبەر تەقاندنی مووشەکەکانی ئێران بەرەو خاکی تورکیا بێدەنگ بوو و دواتر دەرکەوت کە پڵنگێکی کارتۆنییە، لە کاتێکدا لێدوانی دژە جوولەکە دەدات، داوای دادگاییکردنی ناتانیاهۆ دەکات و مەیدانی دژی سەرکردایەتی سیاسی و سەربازیی لە ئیسرائیل رادەگەیەنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چ دووڕووییەکی ئاشکرایە، ئەو پیاوەی ئیخوان موسلیمین کە کۆمەڵکوژیی لە دژی کورد ئەنجامداوە و تۆمەت ئاڕاستەی ئیسرائل و سەرکردایەتییەکەی دەکات، بەڵام تەلئەبیب بەرگریی لە خۆی دەکات، لە بەرانبەر هاوبەشەکانی بزووتنەوەی تیرۆریستی حەماس”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان