سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق لە پەرلەمانی کوردستان، هەوڵەکانی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عیراق چڕکراونەتەوە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە “سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لە ماڵی هومام حەمودی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە “ناکۆکی گەورە لەناو ماڵی شیعی سەریهەڵداوە و هەریەک لە (قەیس خەزعەلی، هادی عامری، عەممار حەکیم و محەمەد شیاع سودانی) لە بەرەیەکدا کۆبوونەتەوە بۆ فشارکردن لە نوری مالیکی تاوەکو لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو “لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن نوری مالیکی رازی بکەن لە بەرانبەر کشانەوەیدا پۆستی (جێگری سەرۆک کۆمار) یان سەرۆکایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی وەربگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان