مەودا میدیا-
حكومه‌تى ئێران بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى كه له شه‌ڕى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
فاتمە موهاجیرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند “حکومەتى ئێران هاوكاریی ماددى وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر ئه‌و خێزان و كه‌سانه دابه‌شده‌كات كه له شه‌ڕى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا زیانیان به‌ركه‌وتووه”.
وتیشى “ئه‌وانه‌ى به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به بڕى 400 ملیۆن تمەن بۆ کەلوپەلی ناو ماڵ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌روه‌ها بڕى 30 ملیۆن تمه‌نیش به جیا ده‌به‌خشێته زیانلێكهوتووان”.
به‌هۆى شه‌ڕو هێرشه‌كانى مانگى رابردووترى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هه‌زاران خێزان بێ ماڵ و حاڵبوون و زیانى ماددیان به‌ركه‌وت، ئه‌مه جگه له مردنى سه‌دان كه‌س و برینداربوونى هه‌زارانى تریش.
ع