مه‌ودا میدیا-
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، له سنورى قه‌زاى دوكانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پۆلیسى سلێمانیش داواى زانیاریی ده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە “كچێك بەناوی (ئیمان شوان جەلال) لەدایکبووی 2011، لەکاتژمێر 1و 30 خولەکی شەوی رابردوەوە لەسنوری قەزای دوکان لەماڵ چوەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە”.
باس له‌وه‌شكراوه “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەر کەسێک زانیاریی لەبارەیەوە هەیە پەیوەندیی بکات بە ئەفسەری بنکەی پۆلیسی خەلەکانی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکان بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٢٤٠٨٠٤٠٤) لەبەرئەوەی لە بنکەی ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ونبوونی بۆ رێکخراوە”.
ع