مهودا میدیا-
وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستیی حكومهتى ههرێم رایگهیاند، ماوهى مانهوهى خوێندكارانى دهرهوه “ئێران” تا سهرهتاى مانگى داهاتوو درێژدهكرێتهوه.
دهقى راگهیهندراوهكه:
بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاکو (2026/5/1) درێژکرایەوە
لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە؛
١- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/4/15) تاکو (2026/5/1).
٢- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
٣- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
ع