کشتوکاڵی عیراق هۆکارەکانی گرانی نرخی تەماتەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا-

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی نەبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و پشتبەستن بە هاوردە، نرخی تەماتە زۆر گران بووە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی مانگی نیساندا نرخی کۆی تەماتە هەر كیلۆیەك لەنێوان 1750 بۆ 2250 دیناری عیراقی بووە، هەروەها نرخی (تاک) لەنێوان 2000 بۆ 2500 دینار بووە بۆ هەر کیلۆیەک.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی کەمی و گرانبوونی نرخەکان و جێگرەوەکانی تورکیا و ئوردنیش بە گران ماونەتەوە.

جەختی كردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت بە هاتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لەکۆتایی مانگی نیسان، نرخی تەماتە دابەزێت، هاوکات نرخی بەرهەمەکانی دیکەش بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەوپێیەی بەرهەمی ناوخۆییش پێدەگات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان