مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له شاخه‌كانى هه‌ورامان، مین به هاوڵاتییه‌كدا ته‌قیووه و به‌هۆیه‌وه بریندار بووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “له شاخى شرام له هه‌ورامان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مین به هاوڵاتییه‌كدا ته‌قیووه و به‌هۆیه‌وه برینداربووه”.
هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و هاوڵاتییه‌ك برینداره‌كه‌ش كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گیا به‌هارییه‌كان رووى له شاخه‌كه كردووه، ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه.
شاخى شرام له هه‌ورامان، شاخێكى به‌رزه‌و ده‌كه‌وێته نزیك گوندى هانه‌ى دنى سه‌ر به ناحییه‌ى بیاره، مینێكى زۆرى تێدایه‌و به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه تا ئێستا پاكنه‌كراوه‌ته‌وه
ع