مه‌ودا میدیا-
بۆ ئه‌م مانگه، پاره‌ى موه‌لیده بۆ هاوڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه دیاریكراوه و به گوێره‌ى نرخه‌كان، بۆ ئه‌مپێرێك بڕى 5 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
هاوڵاتییانى هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، نیگه‌رانن له دیاریكردن و دانانى پاره بۆ هه‌ر ئهمپێرێكى كاره‌با كه بۆ ئه‌م مانگه دیاریكراوه و پێیان وایه، هێنده كاره‌باى موه‌لیده نه‌بووه تا ئه‌و بڕه پاره زۆره دیاریبكه‌ن.
به‌پێى نرخه‌كان كه له لایه‌ن قائیمقامیه‌تی شاره‌كه دیاریكراون “بۆ ئه‌م مانگه، بۆ ئه‌مپێرێك بڕى 5500 دینار دیاریكراوه بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك”.
هاوڵاتییانیش ده‌ڵێن، نرخه‌كه زۆره، كاره‌باى رووناكى زیاتر بووه له كاره‌باى موه‌لیده و زۆر به كه‌مى كاره‌باى موه‌لیده دراوه به هاوڵاتییان.