مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخى نه‌وت له بۆرسه‌ى جیهانیی به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت.
-نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 95 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
-نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 86 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ئاگربه‌ستیان ئه‌نجامدا، گه‌رووى هورمزیش به داخراویی ماوه‌ته‌وه.
له دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و داخستنى گه‌رووى هورمز، نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 119 دۆلار و دواتر دابه‌زینى تۆماركرد.
ع