مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) گەڕانەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد)ی بۆ دەریای سوور گەڕاندەوە، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی کەشتییەکە.
پێنتاگۆن رایگەیاند “لەئێستادا کەشتییەکە گەیشتووەتە سنووری ئاوەکانی دەریای سوور بۆ دەستپێکردنەوەی ئەرکە سەربازییەکان، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری رابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەشی خزمەتگوزاریی کەشتییەکە، ناچار بوو ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان جێبهێڵێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد گەورەترین و پێشکەوتووتین فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمەریکا و جیهانە و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 75 فڕۆکەی جەنگیی هەیە و بە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات.
ب ح