مهودا میدیا-
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “ئێران و ئەمهریکا ئامادەن بەردەوام بن لە دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی پێهاتووە، بەڵام چەندین ناکۆکی ماونەتەوە”.
ئاماژهى بهوهشكرد “هیچ کەس نایەوێت ببینێت شەڕێکی نوێ سەرهەڵبدات کاتێک ئاگربەستەکە هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت، هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگربەستەکە درێژ بکەنەوە”.
هاوکات هاتوچۆى کەشتیوانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە وەستا، دوای ئەوەی ئێران کۆنترۆڵی تەواوی خۆی بەسەر رێڕەوی ئاوەکەدا دووپاتکردەوە، تەنها چەند رۆژێك پێش تەواوبوونی ئاگربەستێکی كاتىی لەگەڵ ئەمهریکا.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی دانوستانکاری ئێران رایگەیاند “دانوستانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئەمهریکا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا ئاماژەی بە دانوستانێکی زۆر باش لەگەڵ تاران کردووە”.
وتیشى “ناکۆکی لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان و گەرووی هورمز کە دوو خاڵی سەرەکیی چەسپاوی دانوستانەکانن بەردەوامە”.
ع