حكومه‌تى عیراق باسى راگرتنى دۆلار ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارێكى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌ باره‌ى راگرتنى ناردنى دۆلار له‌ لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گرفتێكى له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عیراق دروستنه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ناردنى دۆلار بۆ عیراق رابگیرێت”.

ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد “به‌هۆى شه‌ڕه‌وه‌، گواستنه‌وه‌ ئاسمانییه‌كان راگیراون، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ ناردنى دۆلار له‌ ئه‌مه‌ریكا و بۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق به‌پێى پێویست نه‌بێت”.

وتیشى “راگرتنه‌كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ئێستا به‌هۆى ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ هیچ سه‌لامه‌تییه‌ك نییه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان