مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، ته‌رزه‌یه‌كى به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، تاوە باران و تەرزەو هەورە بروسکەیه‌كى تر بەڕێگاوەیە بۆ تەواوی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی سنوری هەولێر و تەواوی ئیدارەی ڕاپەرین و هەندێ شوێنی تر، جۆری هەورەکە كه دروستبووە هەوری بەهێزی کۆمۆلۆنیمبۆسه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سبه‌ینێش ئه‌گه‌رى باراینى ته‌رزه و باران و هه‌وره‌بروسه‌كه هه‌یه، ته‌نانه‌ت پێشبینیی بارینى ته‌رزه‌ى گه‌وره‌ش ده‌كرێت له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ و رۆژى رابردووش، له چه‌ند ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان باران و ته‌رزه و هه‌وره‌بروسكه‌ش هه‌بووه و رۆژى رابردووش له قه‌زاى سه‌یدسادق، هه‌وره‌بروسكه كه‌سێكى ته‌مه‌نى كوشت.
ع