مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین ئاشکرایکرد هەڵوێستی تووند بەرانبەر ئەو ئۆتۆمبێل وماتۆڕسکیلانە دەگرنەبەر کە سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکەن
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند “دیاردەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە نەک تەنها سەرپێچییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هیچ جۆرە چاوپۆشی و سازشێک لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە ناکرێت. مەفرەزەکانیان راسپێردراون کە بە تووندترین شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم سەرپێچییانەدا بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “لێخوڕینی بێ مۆڵەت و دروستکردنی جەنجاڵی و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی نائاسایی، بەزاندنی سنووری ئازادیی گشتییە، رێگە نادەن هیچ کەسێک لە ژێر پەردەی سەرکێشیدا ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە و سەلامەتیی گشتیت هێڵی سوورە و هەر کەسێک بیبەزێنێت، رووبەڕووی سزایەکی قورس و بێ گەڕانەوە دەبێتەوە”.
باسی لەوەشکرد “بەوپەڕی بایەخەوە لە پێشنیازەکان دەڕوانن و پلانێکی تۆکمەیان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان داڕشتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری سنوورەکان و ناو شارەکان. بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ تا ئەو ئاستەی یاسا دەبێتە تاکە حاکم لەسەر شەقام”.
ب ح