نرخی سووتەمەنی لە سلێمانی دابەزی

مەودا میدیا-

نرخی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، وتەبێژی بەنزینخانەکانیش وردەکاریی نرخە نوێیەکان ئاشکرا دەکات.

بەهمەن عەبدولقادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند “لەئێستادا نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، بەشێوەیەک نرخی یەک لیتر غاز بڕی 100دینار دابەزیوە و ئێستا هەر لیترێک بوە بە هەزار دینار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی جۆراەکانی تری سووتەمەنیش گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، بەشێوەیەک لیترێک نەوتی سپی 50 دینار و لیترێک گازوایل (گاز) 50 دینار دابەزینیان تۆمارکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لەسنووری بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی (نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر) نرخەکانیان بە بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێک دابەزیوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان