لەمڕۆوە دەستبەسەر ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا دەگیرێت

مەودا میدیا-

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکانی کردەوە، کە لەمڕۆوە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند “داواکارن هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنە گشتییەکان بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا رابگرن، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی ناوبازاڕ و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی ئارامی ناوچە گشتییەکاندایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان