زیانلێكه‌وتوانى رووداوه‌كه‌ى كه‌ركوك قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رووداوى هاتوچۆكه‌ى رۆژى رابردوو كه‌ركوك كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى 30 بوونه‌ قوربانی و زیانێكى زۆرى به‌ ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییان گه‌یاند، بڕیارى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه‌.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، بڕیاریداوە زیانلێکەوتووانی رووداوی هاتوچۆکەی رۆژی رابردووی کەرکوک قەرەبوو بکرێنەوە.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق، لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە پێکدەهێنرێت.

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ ده‌روازه‌ى شارى كه‌ركوك، بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵى له‌ ده‌ستداو به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 ئۆتۆمبێلى شێلاو له‌ ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداو 20 كه‌سیش برینداربوون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان