سانسۆرکردنی وێنەی ئۆجەلان لە ئاڤا میدیا کارێکی بێڕەوشتانەیە

مەودا میدیا-

میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە کەناڵی (ئاڤا میدیا) کە میدیای منداڵی سەرۆکی حکومەتی (ماوەبەسەرچووی) هەرێمە، لە کاتی پەخشکردنی دیمەنەکاندا وێنەی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ی سانسۆر کردووە.

میدیای پەکەکە رایگەیاند “ئەگەرچی ئەم بێڕەوشتییەی ئاڤا میدیا دیار نییە بە چ هۆکارێکە، بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا بەهۆی سانسۆرکردنی وێنەیەکی مەلا مستەفای بارزانی کە دەکاتە باوکی کۆچکردووی سەرۆکی پارتی، ئۆفیسی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)یان لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆک داخستووە و رێگری لە کارکردنی تیمەکانیان کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارتی لە لایەکەوە ڕێگە بە میدیا کاڵفامەکانی خۆی دەدات وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سانسۆر بکەن بەڵام لە لایەکی دیکەوە بچووکترین رەخنە یان جووڵەی میدیایی بەرانبەر بە سەرکردەکانی خۆیان بە داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن و سەرکوتکردنی ئازادیی رادەربڕین وەڵام دەدەنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەم رەفتارانە جارێکی تر پرسی یەکسانی لە جێبەجێکردنی یاساکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و هەیمەنەی بنەماڵەیی بەسەر کایەی میدیایی لە هەرێمی کوردستاندا هێناوەتە بەرباس”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان