مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان هۆشداریی ده‌داته كۆمپانیا‌و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه بانگه‌شه‌ى به‌دل حه‌ج ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك و ده‌ڵێت، شتتى له‌و جۆره بوونى نییه.
ئاگادارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان به دوور بگرن له‌و ریكلامانه‌ی كه ده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به بڕی پاره‌یه‌كی كه‌م چونكه ئه‌م بابه‌ته هیچ راستییه‌ك و گه‌ره‌نتییه‌كی تێدا نییه.
لێره‌وه به پێویستی ده‌زانین كه هاووڵاتیانی خۆمان ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه بڕوا به ریكلامه‌كانی سوشیاڵ میدیا نه‌كه‌ن و ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێككاری یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه ده‌گرینه به‌ر له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ل حه‌ج و له داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین هه‌ر ده‌زگایه‌ك ریكلام و بانگه‌شه بۆ ئه‌م جۆره حه‌جكردنه بكات له ڕێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌سێكیشی سكاڵای هه‌یه و ده‌یه‌وێ زانیاری وه‌ربگرێت ده‌توانێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی واتسابه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات له‌رێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه : 07505953534
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
28/4/2026
ع