کار بۆ کردنەوەی زانکۆی خانەقین دەکرێت

مەودا میدیا-

لێپڕسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بەمەبەستی پشتیوانی لەهەوڵی کردنەوەی زانکۆیەک لە شارەکە 10 هەزار واژۆی دانیشتووانی خانەقینیان رادەستکراوە.

کاروان یاروەیس، لێپڕسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “لەئێستادا هەموو هەوڵێکیان بۆ کردنەوەی زانکۆی خانەقین خستووەتەگەڕ، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وەزیرانی خوێندنی باڵای کوردستان و عیراق لەپەیوەندی بەردەوامدان پشت بەخوا لە داهاتوودا زانکۆی خانەقین دەبێتە دیارییەکی زانستیی و پەروەردەیی گرنگ بۆ شارەکە و دەوروبەری”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رابردوودا و لەو ماوەیەی پەرلەمانتار بووە لە بەغدا لەگەڵ هاورێیکانی هەوڵی زۆریانداوە بۆ داننان بەزانکۆی گەرمیان و چارەسەرکردنی کێشەی کۆلێژەکانی خانەقین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان