دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەران

مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد هەشت هەزار و 118 کەس لە فەمانبەران و خانەنشیانان مافی وەرگرتنی زەویان هەیە و کاری زۆر باش کراوە و بەردەوامن بۆ دابینکردنی زەوی.

سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند “رووپێویان بۆ زەوییەکان کردووە و نەخشە کەرتییەکان واتە نەخشەی ئەو زەویانەی کە بڕیارە دابەشبکرێن ئامادەکراوە، تەنها هەندێک کێشەی کوژاندنەوەی زەوییەکانیان ماوە و ئەویش چارەسەر دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە فەرمانبەران دەکەن ئەم یەک دوو مانگەش ئارام بگرن، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە تیروپشک دەستپێدەکاتەوە و زەوی بەپێی خاڵ بە هەموویان دەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان