بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێم دەکات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بارستە هەوایەکی سارد لە درەنگانی ئەمشەوەوە روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نز دەکاتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند ” ئەمڕۆی بە گشتیی سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئاسمانیان نیمچە هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان، بەراوورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرایی باش زیاد دەکات سەبارەت بە باران بارین پێشبینی بارانی بەهاری لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە لە ماوەیەکی کورت خایەن , ناوچە سنووریەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، بارستە هەوایەکی نیمچە سارد و فێنک بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان، ئاسمانی هەرێم بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئەگەری باران بارین و تەزرە بارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ، پێشبینی باران بۆ سەنتەری پارێزگاکان لاوازە بەڵام لە کاتی بوونی دڵۆپە باران بەهۆی بوونی بارستە هەوایەکی تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە ئەگەری دابارینی ئەو تۆزوخۆڵە هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران پلەکانی گەرما بە نزیکەی (6-8) پلە لە سەنتەری پارێزگاکان و وە نزیکەی (7-9)پلەی سیلیزی لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان نزم دەبێتەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان