مەودا میدیا-
سەرۆكی كوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق چەند زانیارییەكی گرنگ و نەبیستراوی سەبارەت بەدۆخی دارایی و مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و ئاشکراکرد قەرزەکە بۆ چەند هۆکارێک بووە نەک زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.
عودەی عەواد، سەرۆكی كوتلەی سادیقون لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “حكومەت لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بڕی (نۆ) تریلیۆن دیناری لە ناوخۆی وڵاتەكەی قەرز كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “قەرزەکەی حکومەت بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بوودجەو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە بوو ەو هۆكاری سەرەكی قەرزکردنەکەش بۆ داخستنی گەرووی هورمز و وەستانی هەناردەكردنی نەوت دەگەڕێتەوە”.
ب ح