مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاشکاریکرد ئەمڕۆ هەڵمەتێکیان بۆ خاوێنکردنەوەی دەریاچەکە لە پاشماوەی پلاستیک و خاشاک دەستپێکردووە و دڵخۆشن بە گلدانەوە و کۆکردنەوە رێژەیەکی باش لە داهاتی ئاو بەهۆی زۆری بارانبارن لەمساڵدا.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند “لەئێستادا ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەردەوامە لە زیادبوون و رۆژانە (12 بۆ 13) سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لەماوەی کۆتاییهاتنی وەرزی دابارین نزیکدەبینەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئەمڕۆ دەریاچەکە دوو مەتر و 67 سانتیمەتری ماوە بە تەواوەتی پڕ ببێت، ئەگەر داهاتی ئاو بەمشێوەیە بەردەوام بێت کە رۆژانە زیاد دەکات، چونکە بەفرێکی زۆر لە قەندیل باریوە و سەرچاوەکان بە تەواوی بوژاونەتەوە رەنگە بەنداوەکە سەرڕێژی بکات”.
ب ح