مه‌ودا میدیا-
بازاڕه جیهانییه‌كان و بانكه گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی له كه‌مترین كاتدا بگه‌ڕێته‌وه خانه‌ى 5 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
له دواى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له 5400 دۆلاره‌وه بۆ 4400 دۆلار دابه‌زینى كرد و له ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگى رابردوو، به‌رزترین ئاستى ئۆنسه 4800 دۆلار بووه و له ئێستاشدا یه‌ك ئۆنسه 4600 دۆلاره.
جۆ یاراک، بەرپرسی بازاڕە جیهانییەکان لە کۆمپانیای سیدرا مارکێتس به كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاند “تێکدانی سەربەخۆیی یەدەگی فیدراڵیی هەڕەشە لە بناغەکانی ئابووری جیهانیی دەکات”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و دۆخه وا ده‌كات نرخى ئاڵتوون به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات و پێشبینی بازدانی زێڕ بەرەو 5 هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک له ماوه‌ى ته‌نها یه‌ك مانگى داهاتوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون، نرخى نه‌وتیش ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌یه بۆ 150 دۆلار.
ع