مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە دانیشتنەکان و سەردانەکەی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی داوە.
مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “عەلی زەیدی لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر و سلێمانی بەڵێنی بە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم داوە کە کێشەی چەند ساڵەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەڵێنەکەشی لە رێگەی کارنامەی حکومەتەکەیی و لێتێگەیشتن دەبێت لەگەڵ لایەنەکانی بەشدار لە کابینەکەی، بۆیە دڵنیایی دەدات کە بۆ لەمەودوا کێشەی مووچە بە یەکجاریی چارەسەر دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە یەکێتی و لایەنەکانی تر لەم کابینەیەدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا بکەن بە تایبەت پرسی ناچە جێناکۆکەکان کە دەبێت بخرێتە بەرنامەی کاری حکومەت و ناکرێت هەروا بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە”.
ب ح