گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاسایی بوونەتەوە

مەودا میدیا-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاشکرایکرد گەشتەكانی هەردوو فڕۆكەخانەكەی هەرێم ئاسایی بوونەتەوەو لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەی كۆمپانیاكان و گەشتە ئاسمانییەكان زیاتر دەبن.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند “سەرەڕای ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەكان، تائێستا ژمارەیەک لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی دەستیان بە گەشتەكانیان نەكردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەی كۆمپانیاكان و گەشتە ئاسمانییەكان زیاتر بن، لە ئێستاشدا رۆژانە بەپێی خشتەی كۆمپانیاكان گەشتی ئاسمانیی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی و ئەمەریكا ئەنجام دەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان