سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەڵامی هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ دەداتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە سەردانی هاوبەشی فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە پارتی بۆ لای چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنەکانی (رەوتی هەڵوێست، یەگرتووی ئیسلامیی و کۆمەڵی دادگەریی) لە پەرلەمانی عیراق دەداتەوە.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە رایگەیاند “پێشتر هەر پێنج فراکسیۆنەکە (یەکێتی، نەوەی نوێ، هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ) کۆبوونەوەیان کردووە و لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێکەوتوون بەئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانیان کەژمارەمان (30)کورسی پەرلەمانییە و نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەن لەبەغدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” یەکێک لەخاڵەکانیش پێکەوە سەردانی وگفتوگۆ کردن بووە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بە وەرەقەیەکی هاوبەش ئیتر بۆ دوای کۆبوونەوە دێن روونکردنەوەی ناڕاست دەدەن وخەڵک چەواشە دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان