بنیامین ناتانیاھۆ: موجتەبا خامنەیی لە حەشارگەدایە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد ئێستادا موجتەبا خامنەیی، رێبەر باڵای ئێران لە حەشارگەدایە، بەڵام هەرگیز ناتوانێت دەسەڵاتەکانی باوکی هەبێت.

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “ململانێی موجتەبا خامنەیی بۆ کۆکردنەوەی دەسەڵاتەکان لای خۆی، بوەتەهۆی دروستبوونی درز و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوخۆی پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا، ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی سەربازیی ئێران گەیاندووە، بەڵام هێشتا کار ماوە ئەنجامی بدەن، بەڵام تاران بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی بریکارەکانی ناوچەکە و کار لەسەر بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “موجتەبا خامنەیی زیندووە و هەوڵدەدات دەسەڵات و هەژموون بەدەست بهێنێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بگاتە ئەو ئاستە لە هێز و لایەنگرییەی، کە باوکی هەیبوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان