قالیباف: دوژمن ئامادەکاریی بۆ خولێکی نوێی جەنگ دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و ئەندامی تیمی دانووستانکاری ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد جووڵە ئاشکرا و شاراوەکانی دوژمن دەریدەخەن کە هەوڵی هەڵگیرساندنی خولێکی نوێی جەنگ دەدات.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “ئەمەریکا لە جەنگێکدا تێوەگلاوە کە ناتوانێت تێیدا سەرکەوێت، باجی هەڵگیرساندنی جەنگەکان لەلایەن بازرگانانی جەنگەوە، دەبێت هەژارانی ئەمەریکا بیدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوژمن بە هەڵە پێی وایە بە بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران، ناچاریان دەکات وەڵامی داواکارییەکانیان دەدەنەوە و مەرجەکانیان قبوڵ دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان