یەك ئۆنسە زێڕ 80 دۆلار دابەزی

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئایار، سەرەڕای ناجێگیری بارودۆخی ئابوری و ئەگەرەكانی دەستپێكردنەوەی شەڕ، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان نزیكەی 70 دۆلار دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە سەروو 4,770 دۆلار، بەڵام دواتر دابەزی بۆ 4,690 دۆلار و لە ئێستاشدا بە 4,700 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” هێشتا ئەگەرەكانی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لەمساڵدا ئەگەرێكی كراوەیە و هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەبارەیەوە نەدراوە، بۆیە ئەوە كاریگەری دەكاتە سەر نرخی زێڕ و رۆژانە هەر هەواڵێك لەو بارەوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی زێڕ”.

وتیشی” جەنگی نێوان ئەمەریكا و ئێرانیش هێشتا روون نییە دەستپێدەكاتەوە یان نا، بەڵام درێژەكێشانی جەنگەكە و مانەوەی گەرووی هورمز بە داخراوی كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی زێڕ هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بڵاوكردنەوەی داتاكانی رۆژانەش لە ئەمەریكا كاریگەری كورتخایەنی لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی ئەو كانزا زەردە هەیە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان