سبه‌ینێ غاز به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامیه‌تى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ غاز به‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستا غازیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

​لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگاكە دەكاتەوە، سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی بەدواوە غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە، کەلەلیستەکەدا هاتووە، هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “داوا لە هاوڵاتییانییش دەکه‌ین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت”.

هه‌روه‌ها، لەبەرئەوەی سبەی لەکارگەی هەورامانەوە غازمان بەدەست دەگات تکایە ئاگاداربن لەکاتژمێر 8 بەدواوە غاز دەگاتە شوێنی دابەشکردن و هیچ ماڵێک لەناوی ئەو بریکارانە کەبڵاوکراونەتەوە لەغاز بێبەش ناکرێت و غازی پێویست دابین کراوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان