بەرزان عوسمان هەڵەبجەیی هەواڵێک بەدرۆدەخاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دەنگۆی دەستگیرکردنی لە سلێمانی هەواڵێکی پەیج و میدیاکانی سنووری هەولێر بەدرۆدەخاتەوە.

بەرزان عوسمان هەڵەبجەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “هەواڵی دەستگیرکردنی دوورە لە راستییەوە و هیچ هۆیەک نییە تاوەکو لەسەری دەستگیربکرێت و ئامانجی ئەو جۆرە بەناو راگەیاندنانە روونە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیام و وەڵامی ئەو بۆ ئەو جۆرە پڕوپاگەندانەی ئەو کەناڵ و پەیجانە ئەوەیەن ناڵێت روویان رەشبێت، چونکە خۆیان روویان رەشە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کەناڵی ئاڤا و ژمارەیەک پەیجی سێبەری پـارتی، هەواڵی رفاندنی بەرزان عوسمان هەڵەبجەیی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستانیان بڵاوکردبووەوە کە دوای گەڕانەوەی لە قەڵاچۆلان لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە دەستگیرکراوە.

ب ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان