مهودا میدیا-
کەشناسێک هۆشداریی لەهاتنی بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن دەدات کە لە 20 ساڵی ڕابردودا سەرمای لەم شێوەیە و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەم وەرزەدا نەبینراوە لەسەرتاسەری عیراق.
عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی عیراق رایگهیاند ” ئەوهی ئێستا روودهدات، دیاردەیەکی دەگمەنە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەدا گەرما زیاد دەکات، نەک بە پێچەوانەوە نۆ پلە داببەزێت”.
وتیشى “بارودۆخێکی کەشوهەوای ئاوا لەم کاتەی ساڵدا روویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ 20 پێش ئێستا بوو، ئەم دابەزینەش وایکردوە کەشەکە لەگەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک”.
ئهوهشى خستهڕوو “پێشبینی دەکرێت ههرێمی كوردستان، نۆ پلەو لەناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و باشوریش بەبڕی شهش پلە دادەبەزێت”.
هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی رۆژئاوای نەجەفو موسەننا دەگرێتەوە، پێشبینیدەکرێت لەکاتەکانی داهاتوودا باران ناوچەکانی ههرێمی كوردستان، سەڵاحەدین، دیالەو باکوری بەغدا بگرێتەوە.
دهشڵێت “کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە كه لەبەرەبەیانی رۆژى شەممەوە دەستیپێكردوهو تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامدەبێت”.
ع