مه‌ودا میدیا-
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه كردنه‌وه‌ى كۆد بۆ ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا له سنورى سلێمانى ده‌ستپێكردووه و داوا ده‌كرێت شۆفێرانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بچن بۆ ئه‌وه‌ى كۆدیان بۆ بكرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه “وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ شۆفێرانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تا رووبه‌ڕووى گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن نه‌بن، له سنورى سلێمانى كردنه‌وه‌ى كۆد بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ستیپێكردووه”.
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین، له ناحییه‌ى سیته‌ك، له سنورى تووه سپى سلێمانى، داواكراوه شۆفێران سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆدیان بۆ بكرێت و تا 26ى مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
زیاد حه‌مه‌سه‌عید، خاوه‌نى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “زانیاریی هه‌یه كه له سنورى سلێمانى له هه‌موو ناوچه‌كان كۆد بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێرانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بچن كۆد بكه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆماربكه‌ن”.
وتیشى “پێویسته ته‌واوى شۆفێران پابه‌ندبن و بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا رێكار به‌رانبه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌گیرێته‌به‌ر، سه‌ردانى ئه‌و بنكانه‌ى ئاسایش بكه‌ن و كۆد بكه‌ن”.
له ماوه‌ى ساڵى رابردوو له سنورى سلێمانى له رێگه‌ى بنكه‌كانى ئاسایش زیاتر له 20 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا كۆدیان بۆ كراوه، له ئێستاشدا ده‌ستكراوه‌ته‌وه به كۆد بۆ ئه‌وه‌ى له رووى ئه‌منییه‌وه كۆنترۆڵى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بكرێت.
ع