ڤایرۆسە مەترسیدارەکە گەڕایەوەو 80 کەس گیانیانلەدەستدا

مەودا میدیا-

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی باری نائاسایی نێودەوڵەتیی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ و ئۆگاندا راگەیاند.

رێکخراوەکە باری نائاسایی راگەیاندووە تاوەکو وڵاتانی دراوسێ لە مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە ئاگاداربن.

لای خۆیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیت رایگەیاند ” ئەم بڕیارە ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانیی نێودەوڵەتییە تا بتوانن رێگریی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئیبۆلا لەنێو وڵاتانی دراوسێ و ئاستی جیهاندا بکەن”.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوە جیهانییەکان، لە کۆنگۆ 80 کەس بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانیانلەدەستداوە.

هەروەها لە ئۆگاندا دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوە دیار کراون و مەترسیی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە لەنێو شارەکاندا بوونی هەیە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان