مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی فارس مەرجەکانی ئەمەریکا و داواکارییەکانی ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوانیان بڵاوکردەوە کە لە چەند خاڵیک پێکهاتووە.
ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاند “ئەگەر ئێران ئەم مەرجانەش جێبەجێ بکات، هێشتا مەترسی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتەکە دەمێنێت”.
یەکەم: مەرجەکانی ئەمەریکا لەم خاڵانە پێکهاتووە:
1- دەبێت ئێران بڕی 400 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەی رادەستی ئەمەریکا بکات.
2- بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو یان تێچووی زیانەکانی جەنگ بۆ ئێران ناکەینەوە.
3- ئەمەریکا تەنها رێگە بە مانەوەی یەک بنکەی ئەتۆمی ئێران دەدات.
4- ئەمەریکا رێژەی 25%ی پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد ناکات.
5- دەسپێکردنی دانووستانەکان بەستراوە بە راگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکاندا.
ئاژانسەکە لە بەرانبەر مەرجەکانی ئەمەریکا داواکارییەکانی ئێرانی خستووەتەڕوو کە لە چەند خاڵیک پێکهاتووە:
1- قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە بەر ئێران کەوتوون.
2- هەڵگرتنی هەموو ئەو گەمارۆ و سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران.
3- ئازادکردنی سەرجەم پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتانی جیهان.
4- کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، بەتایبەتی لە لوبنان.
5- داننان بە سەروەریی تەواوی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.
ب ح