مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاشکرایکرد سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی عیراقەوە رەوەنەی وڵاتەکەیان کراوە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە لەناوبراون.
تورکی مالیکی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند “هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێک بۆ پێشێلکردنی سەروەریی و ئاسایشی وڵاتەكەو سەلامەتی هاوڵاتییانیان”.
لای خۆیەوە سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند “بە تەواوی پابەندن بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگە نادەن عیراق ببێتە شوێنی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی تر، بە پێچەوانەشەوە رێگە نادەن وڵاتانی تر دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا بكات”.
ب ح