مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت وە لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو ئێوارە لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری رۆژهەڵات کەمێک نمە باران دەبارێت لەکاتەکانی دوانیوەرۆ پێشبینی دەکرێت کاریگەریی درێژ ببێتەوە بۆ ناوچەکانی تری نیمچە شاخاوییەکان بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا, نمەباران سەرەتا لەناوچە سنوورەیەکان دەبارێت, هەندی کات بۆ تاوە باران وهەورە برووسکە دەگۆڕێت, پاشان بۆ کاتەکانی دوانیوەرۆ پیشبینی دەکرێت کاریگەری درێژ بێتەو بۆ ناوچەکانی تر وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر وە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
پیرمام 21 پلەی سیلیزی
سۆران 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ 25 پلەی سیلیزی
ب ح