مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ئاشکرایکرد دادگا دۆسێی حەجاج ئەحمەد حەردان یەکێک لە تۆمەتبارانی تاوانی ئەنفال بۆ دادگای باڵای تاوانەکان گواستراوەتەوە.
هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رایگەیاند “حەجاج دانی بەسەرجەم تاوانانەکانیدا ناوە ، بۆیە دۆسێیەکەی گواستراوەتەوە بۆ دادگای باڵای تاوانەکان و بەمنزیکانەش دادگاییکردنی دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حەجاج ئەحمەد حەردانتکریتی دانی بەتاوانەکانیدا ناوە دەرهەق بە ژن و منداڵی کورد لە زیندانی نوگرە سەلمان، کە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو بە چەند قۆناغێک ئەنجامدرا”.
ئەمە لە کاتێکدایە، حەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی لە 31ی تەموزی ساڵی 2025، یەکێک لە تاوانبارانی مەرگەساتی ئەنفال لە سەردەمی رژێمی بـەعس دەستگیراکرا و لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە سەدان سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.
ب ح