ئه‌ردۆغان ستایشى تره‌مپى كردووه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمه‌ریکای راگەیاندووە کە پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران دەکات و پێی وایە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا هەیە.

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “سەرۆکەکەمان به‌ تره‌مپى وتووه‌، بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ناوچەی جێناکۆک لە ناوچەکەمان بە پێشهاتێکی ئەرێنی دەزانێت، هەروەها پێی وایە ئەگەری هەیە بگەینە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو “ئەردۆغان گەڕاندنەوەی سەقامگیریی سوریای بە “دەستکەوتێکی گرنگ” بۆ ناوچەکە وەسفکرد و ئاماژەی بەوەدا کە داوای هەنگاوەکانی کرد بۆ ئەوەی دۆخی لوبنان زیاتر تێکبچێت لە نێوان شەڕە بەردەوامەکانی نێوان ئیسرائیل و هەسەدە”.

هه‌روه‌ها “ئەردۆغان ترەمپی ئاگادار کردەوە کە ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی تەمموزدا لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت، بەردەوامە و تورکیا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کۆبوونەوەکە لە هەموو روویەکەوە سەرکەوتوو بێت”.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو “هەردوو سەرکردە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیشیان تاوتوێ کردووە”.

لای خۆیەوە ترەمپ رایگەیاند “پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەبوو”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “پێموایە هاوپەیمانێکی زۆر بەهێز بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. هەندێک کەس پرسیار لەوە دەکەن، بەڵام پێموایە هەمیشە هاوپەیمانێکی گەورە بووە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان