هاتوچۆ لە دەروازەیەکی هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی کارکردن لە رێگاوبانەکانی دیوی تورکیا، بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆ لە دەروازەکە رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت رایگەیاند “بۆ ماوەی یەک رۆژ هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە رادەگیرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی فەرمییە تاوەکو رۆژی دووشەممە 25ی ئایار دەروازەکە بەرووی گەشتیاراندا داخراوی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ کێشەیەک لە دیوی دەروازەی زێت نییە، بەڵکو داخستنەکە لەسەر داواکاریی دەروازەی (دەرەجیک)ی کۆماری تورکیایە، بەهۆی ئەوەی لە دیوی خۆیان خەریکی چاککردنی رێگاوبانەکانی دەروازەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان