مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ردانێكدا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد پێویستە وه‌زاره‌ت روانگه‌یه‌كی روونی هه‌بێت و بودجه‌ش نه‌خشه‌رێگای داهاتوو بێت، مووچه‌ی فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی له‌كاتی خۆیدا دابەشبکرێت.
عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند “عیراق خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی جیهانه و ده‌بێت وه‌به‌رهێنان له هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌یدا بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی داهاته‌كانی، بودجه ده‌بێت سه‌رچاوه‌كانی خۆی زیادبكات و نابێت به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی به‌ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە پاره بۆ شایسته‌ی جووتیاران و به‌ڵێنده‌ران و وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماده بكرێت، له‌پێناو به‌رده‌وامی كاركردن، نابێت مافه‌كانیان دوابكه‌وێت، خه‌رجی حاكیمه و به‌كاربردن كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان نییه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌مكه ئابوورییه نه‌ریتییه‌كان بگۆڕن”.
ئەوەشی خستەڕوو “بڕیاریانداوە به ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بۆ ئاشكراكردنی بارودۆخی گومرگه‌كان له‌ڕووی داهاته‌وه له شه‌ش مانگی دواییدا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماددانه‌ی كه گومرگی زۆریان له‌سه‌ره، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌و ماددانه‌ی كه گومرگیان زۆره ده‌گۆڕین به‌و ماددانه‌ی كه گومرگیان كه‌مه، به‌ئه‌لیكترۆنیكردن كۆتایی به‌م گه‌مه‌یه ده‌هێنێت”.
باسی لەوەشکرد “دەبێت وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان له فه‌رمانگه‌كان هەڵبگیرێن، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك كاره‌كانیان ببینێت نه‌ك وێنه‌كانیان، نایانه‌وێ ئه‌زموونی دوێنێ كۆپی بكه‌نه‌وه”.
ب ح