پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند (10- 20 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ- مامناوەند (5 – 15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان